هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێرق لە بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ رێككەوتن.
بەپێی زانیارییەكان، لە ئەنجامی گفتوگۆی نێوان شاندی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێرق، پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی ئەمساڵدا بە رێژەی ١٢.٦٧% دیاریكراوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، رێككەوتنی كۆتایی لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی لەو بارەیەوە كراوە و مووچە و شایستە داراییەكانی هێزەكانی پێشمەرگەش لەسەر خەرجی سیادی دەبێت.
هەروەها چاوەڕوان دەكرێت لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا سەرژمێری لە هەرێمی كوردستان و عێراق بكرێت و ئەگەر لەو سەرژمێرییەدا سەلمێندرا كە دانیشتووانی هەرێمی كوردستان ١٢.٦٧%ی زیاتری دانیشتووانی عێراق پێكدەهێنێت، ئەو كاتە پارەی كەمی ئەم چەند مانگە تاوەكو كاتی راگەیاندنی سەرژمێرییەكە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.
حكومەتی عێراق هەقدەستی كۆمپانیاكانی نەوت لە هەرێمی كوردستان دەدات، دان بە فرۆشتنی یاساییانەی نەوت لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دەنێت و تەواوی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی عێراقیش بەرامبەر هەرێمی كوردستان رادەگیرێن تاوەكو پڕۆژەیاسای نەوت و گاز ئامادە دەكرێت و لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر دەدرێت و دەبێتە یاسا.