نرخی دۆلار بەرامبەر دینار راگەیەندرا
بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە ١ ی ئازار نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ بەیانی لە بازارەکانی دراو لە کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزارو ١٥٠ دینارە، دوێنێ بە ١٥٤ هەزارو ٨٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٥ هەزارو ٥٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٥ هەزار دینارە.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٨ هەزارو ١٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزارو ٨٩٦ دینارە.
AM:09:41:01/03/2023