کەشناسی پێشبینی کەشوهەوای سبەی راگەیاند


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ چوار شەممە و سبەی پێنج شەممەی راگەیاند.

ئەمڕۆ چوار شەممە بەم شێوەیە دەبێت:
کەش، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا.
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشوو .
خێرای با، لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت ١٠-٢٠ کم/ک . 
ئاراستەی با، باشوری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین، لە نێوان ٩-١٠ کم دەبێت .

سبەی پێنج شەممە بەم شێوەیە دەبێت:
کەش، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .
پلەکانی گەرما، نزم دەبێتەوە بە یەک پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
خێرای با، لەسەرخۆ دەبێت ٥-١٥ کم/ک . 
ئاراستەی با، باشوری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین، لە نێوان ٩-١٠ کم دەبێت 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر:٢٤ پلەی سیلیزی
سلێمانی:٢٢  پلەی سیلیزی
دهۆک:٢١ پلەی سیلیزی
کەرکوک:٢٦ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:٢١ پلەی سیلیزی
زاخۆ:٢٢پلەی سیلیزی
سۆران:٢٠ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٢٧ پلەی سیلیزی




AM:11:08:01/03/2023