دامەزراوەیەكی حكومەت هەلیكاری راگەیاند


بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان ژمارەیەك هەلی كاری بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكانی سنوری گەرمیان بەشێوەی گرێبەست لە چەند بوار و پسپۆڕییەك راگەیاند.

بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان بڵاویكردەوە، ژمارەیەك هەلی كار بۆ ٢٥ كەس لە هەردوو قەزای كەلار و كفری بەردەستە بۆ ئەوەی بە شێوەی گرێبەست دابمەزرێنرێن لە پەیمانگای نابیستانی گەرمیان و كفری بۆ پیشەی مامۆستایی.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، لەو ٢٥ كەسە ١٦كەسیان بۆ قەزای كەلار و نۆ كەسیش بۆ قەزای كفری دادەمەزرێندرێن و دامەزراندەكەش بۆ پەیمانگای نابیستان دەبێت و دانیشتووانی قەزای كەلار دەتوانن لە ٧ی ئەم مانگەوە فۆڕم وەرگرن و دانیشتوانی كفریش لە ٨ی مانگەوە فۆڕمی دامەزراندن وەردەگرن.

بوارەكانی هەلیكارەكە..

١- مامۆستای ئینگلیزی دوو كەس – تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ

٢-مامۆستای عەرەبی دوو كەس – تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ

٣-مامۆستای كوردی دوو كەس – تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ

٤-مامۆستای بیركاری دوو كەس – تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ

٥-مامۆستای هونەر یەك كەس – تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ

٦-مامۆستای كۆمپیتەر یەك كەس – تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ

٧-مامۆستای زانست سێ كەس – تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ

٨-مامۆستای وەزرش یەك كەس – تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ

٩-مامۆستای كۆمەڵایەتی دوو كەس – تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ

مەرجی تەمەن و ئەو بوارانەی دەرچوان تیایدا دادەمەزرێندرێن لە پەیمانگای نابیستانی كفری ئەمانەن:

١- مامۆستای ئینگلیزی یەك كەس– تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ

٢- مامۆستای عەرەبی یەك كەس– تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ

٣- مامۆستای كوردی یەك كەس– تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ

٤- مامۆستای بیركاری یەك كەس– تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ

٥- مامۆستای هونەر یەك كەس– تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ

٦- مامۆستای كۆمپیتەر یەك كەس– تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ

٧- مامۆستای زانست یەك كەس– تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ

٨- مامۆستای وەزرش یەك كەس– تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ

٩- مامۆستای كۆمەڵایەتی یەك كەس– تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ ٣٥ ساڵ






PM:02:48:02/03/2023