لە سنووری قەزای بەردەڕەشی پارێزگای دهۆك تەرمێك دۆزرایەوە و پۆلیسیش دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.
شێخ سەعدی ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش بە (رووداو)ی راگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەكانیان لە هەبوونی تەرمێك لەسەر زێی گەورە لە سنووری ناحیەی كەڵەك ئاگادار كراونەتەوە، مەفرەزەكانیان دەچنە شوێنی رووداوەكە بۆئەوەی بزانن وردەكارییەكەی چۆنە.
ناوبراو روونیكردۆتەوە، تاوەكو ئێستا زانیارییان لەبارەی كوژراوەكە نییە و نازانن وردەكارییەكەی چۆنە، چونكە شوێنەكە دوورەدەستە و مەفرەزەكانیان دەچنە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوە دەكەن.