دوێنێ ١٨١ منداڵ لەدایكبوون


دوێنێ كە دەوترێت "بەروارێكی جوان" بوو، لە شارەكانی هەرێمی كوردستان ١٨١ منداڵ لەدایكبوون و لە سلێمانی زۆرترین بووە.

سامان لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە ئێن ئارتی راگەیاندووە، دوێنێ ٣ی ٣ی ٢٠٢٣، لە نەخۆشخانە حكومی و ئەهلییەكانی سلێمانی ١٣٩ منداڵ لەدایكبوون، بە جۆرێك ٧٣ منداڵیان كوڕن و ٦٦ كچ بوون.

هەروەها سەرچاوەیەكیش لە تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند، لە پارێزگای هەولێر تەنها لە نەخۆشخانەی حكومیدا، ٤١ منداڵ لە رۆژی ٣ی ٣ لەدایكبوون، لە شاری هەڵەبجەش تەنها یەك منداڵی كوڕ لەدایكبووە.




PM:02:15:04/03/2023