شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕایدەگەیەنێت" تا ناوەڕاستی ئەم مانگە شەپۆلێکی بارانبارین لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی كوردستان دەستپێدەکات".
سادق عەتیە کەشناسی دیاری عێراق ڕایگەیاند" تا ناوەڕاستی ئەم مانگە بارانبارینی بەخوڕ ڕوو لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێژەی بارانبارین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەراورد به ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق کەمتر دەبێت.