سەرۆکایەتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌ركی هه‌ریه‌كه له وەزارەتی سامانه سروشتییهكانو دارایی و ئابوریی دیاریده‌كات، به‌پێی گشتاندنێکیش ئه‌ركی یه‌كه‌میان دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه و ئه‌ركی دوه‌میشیان دابینكردنی بودجه‌یه بۆ كاره خزمه‌تگوزارییه‌كان.
به‌پێی نوسراوێك كه واژۆی رێباز محەمەد، وه‌زیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی لەسەرە، ئاماژه به‌فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه كه ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته وه‌زیری دارایی بۆ خه‌رجكردن و دابینكردنی بودجه بۆ كاره خزمه‌تگوزارییه‌كان و هاوكاری و پشتیوانی بۆ وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كان وه‌ك "وه‌زاره‌تی كاره‌با و شاره‌وانی و ته‌ندروستی و پێشمه‌رگه و ناوخۆ‌و بازرگانی ".
هه‌رله‌و نوسراوه‌دا كه ژماره (714)رۆژی (31) ئابی (2014)ی له‌سه‌ره، ئاماژه‌ی به‌خاڵێكی دیكه كردوه كه‌ده‌سه‌ڵات دانه به وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان بۆ دابینركرنی موچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كه‌بڕی مانگانه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران (850) ملیار دیناره.