بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستی بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی، كۆبوونەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان دواخرا.
ئەمڕۆ هاوار محەمەد، بەرپرسی بەشی یاسایی لە دەزگای هەڵبژاردنی پارتی بە (رووداو)ی راگەیاندووە، بڕیاربوو سبەینێ هەردوو دەزگای هەڵبژاردنەكانی پارتی و یەكێتی كۆببنەوە، بەڵام بەهۆی تێكچوونی تەندروستیی رزگار حەمە، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی، كۆبوونەوەكە دواخراوە.
پێشتر ئەو دەزگایەی پارتی و یەكێتی لەسەر میكانیزمەكانی یاسای هەڵبژاردن كۆبوونەوەیان كرد و لەسەر چەند خاێك رێككەوتن.