وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" پشووەکانی ئادار و نەورۆز لە ڕۆژی (١١)ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات".
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆ درێژکراوە) ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" پشووەکانی ئادار و نەورۆز لە ڕۆژی ١١ی ٣ی ٢٠٢٣ دەستپێدەکات تا (٢٤)ی مانگ بەردەوام دەبێت و دواتر دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕۆژی ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٣ تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم بۆ قۆناغەکانی ناکۆتا دەستپێدەکات، تاقیکردنەوەکانی پۆلی (٩ و ١٢)ش لە ڕۆژی ١ی نیسان دەستپێدەکات.