پسپۆرێکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات، لەکاتەکانی دوای نیوەرۆی ئەمڕۆوە ئەگەری تاوە باران و چالاکبوونی ھەورە بروسکە ھەیە لەناوچە جیاجیاکانی سنوری باشور و رۆژھەڵاتی ھەرێم، ئەمشەو باراناویترین شەو دەبێت لە چوار ساڵی رابردوودا".
ئاراز جەبار پسپۆری بواری کەشناسی ئەم بەیانییە لە پۆستێکدا دەڵێت " لە دواین پێشھاتەکاندا کاریگەری ئەو حاڵەتە ناسەقامگیریە بەھێزەی ئەمشەو بۆ بەرەبەیانی سبەی پێنجشەمە ٩-٣-٢٠٢٣ چاوەروان دەکرێت بەدرێژایی ناوچەکانی ناوەراستی عێراق تا سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە بگرێتەوە جێگیربووە".
" رێژەی چاوەڕوانکراوی بارانبارینیش زیاتربووە بەجیاوازی ناوچەکان لەنێوان ٦٠ تا ١٠٠ ملیممەتر زیاتر بۆیە دووبارە ھۆشداری ئەدەینەوە لە دروستبوونی لافاو لەسەرجەم ناوچە نزمەکانی ئەم سنورانەدا ، ئەگەری گەشەسەندنی ھەوری سوپەرسێل ھەیە کە ئەبێتە ھۆی دابارینێکی توند و خێرای تەرزە و باران و ڕوودانی ھەورەتریشقەی بەھێز" .( ئاراز جەبار دەڵێت ).
ئاراز جەبار ئەوەش دەڵێت " بۆ زانیاریتان ئەمشەو لەناوچەکانی سنوری گەرمیان و سلێمانی و ھەڵەبجە یەکێک ئەبێت لە باراناویترین شەوەکان لەماوەی ٤ ساڵی ڕابردوودا ، سبەی پێنجشەمە ٩-٣-٢٠٢٣ کاتەکانی بەیانی کاریگەری بەھێزی ئەم حاڵەتە لەسەر ناوچەکە نامێنێت و بەمامناوەندی تا کاتەکانی ئێوارە ناوبەناو ھەورە تریشقە و تاوە باران بەردەوامی ئەبێت و کاتی شەو بەیەکجاری کەش سەقامگیرەبێتەوە".