لە سلێمانی دابەشکردنی مووچە گرفتی تێکەوت

ئەمڕۆ کە بڕیار بوو دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات و یەکەم وەزارەت، مووچە بدرێت بە وەزارەتی تەندروستی، بەلآم بە هۆی نەبوونی پارە لە بانکەکاندا دابەشکردن گرفتی تێکەوتووە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی "  بڕیاربوو ئەمڕۆ بەپێی خشتەی بڵاوکراوەی مووچە لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان مووچەی بەرێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی بدرێت، بەلآم بەهۆی نەهاتنی پارەوە لە هەولێرەوە کێشەی تێکەوتووە.  

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە سپی راگەیاند وەزارەت پارەی پێویستی رەوانەی سلێمانی کردووەو هەر ئەمڕۆ پارەکە دەگات.

ئەوە لە کاتێکدا خۆی لە بنچینەدا ئەم مانگە زیاتر لە هەموو کاتێکی تر دوو هەفتە مووچە دواکەوتووە.





AM:10:44:08/03/2023