بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سێمانی و ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیەنن، بەهۆی زۆری بارانبارینەوە، سبەینێ رۆژی پێنجشەممە لە ناوەندەكانی خوێندن كرایە پشووی فەرمی.
دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە (كوردسات نیوز)ی راگەیاندووە، لەسەر پێشنیاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن سبەینێ پێنجشەممە لە ناوەندەكانی خوێندن لە سلێمانی كرایە پشوو.
هەروەها ئیدارەی گەرمیانیش رایگەیاندووە، هەر بەهۆی زۆری بارانبارینەوە سبەینێ رۆژی پێنجشەممە لە ناوەندەكانی خوێندن كرایە پشوو.