لەسەر ئاستی هەرێم زۆرترین باران لە قەرەداغ لە سلێمانی باریووە

بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم رێژەی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوەو زۆترین بارانبارین لە ناوچەکانی سلێمانی و ناوشار باریووە.

بەپێی ئەو راپۆرتەی کەشناسی بڵاویکردۆتەوە رێژەی باران بارین لە قەرەداخ ١٩٨ ملم باریووە، لە بەرزنجە ١٧٥،٥ ملم باریووە، پێنجوێن ١٣٣ ملم، ناو شاری سلێمانیش ١٠٤،٢ ملم باران باریووە.
  


AM:11:19:09/03/2023