بەپەلە.. بینایەكی نیشتەجێبوون لەگەڕەكی رزگاری ئاگری تێبەربوو
كەمێك پێش ئێستا بینایەكی نیشتەجێبوون لەگەڕەكی رزگاری نزیك مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاگری تێبەربوو و هێزەكانی ئاگركوژێنەوە لەئێستادا سەرقاڵی كوژاندنەوە ئاگرەكەن.
شایەدحاڵێك بە سپی میدیای رایگەیاند چەندین ئۆتۆمبیلی ئاگركوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنەكەو پێدەچێت خەڵك لەناو بیناكەدا هەبن.
تا ئێستا هۆكارو زیانەكانی ئاگركەوتنەوەكە نەزانراوەو هێزەكانی ئاگركوژێنەوە سەرقاڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكەن.
PM:04:58:02/09/2014