پشووی ڕۆژانی وەرزی بەهار ڕاگەیەندرا

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایدەگەیەنێت" پشووی بەهارە لە ١١ی ئادار دەستپێدەكات تا ٢٤ی ئادار". 

بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆ درێژکراوە) كە وێنەیەكی دەست ماڵپەڕی (سپی میدیا) كەوتووە و تێیدا هاتووە" لە ١١ی ئەم مانگەوە پشووی بەهارە لە ناوەندەكانی خوێندن دەستپێدەكات و (٢٤) ئازار كۆتایی دێت". 

لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەش کراوە، ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگەش پڕۆسەی خوێندن لە ناوەندەكانی خوێندن دەستپێدەكاتەوە.

پێشتر ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاندبوو، ئەمساڵ پشووی بەهارەی ناوەندەكانی خوێندن وەك خۆیەتی هیچ گۆڕانكارییەك رووی نەداوە.



PM:03:45:10/03/2023