لە شارۆچکەی تەکیە لەسەر رێگای چەمچەمال – سلێمانی خۆپیشاندەران لەگەڵ بەرپرسێکی پێشمەرگە دەبێتە دەمەقاڵێیان و لەئەنجامدا دوو هاوڵاتی بە فیشەک بریندار دەبن.
شایەتحاڵێک بە سپی میدیای راگەیاند بەهۆی زیادکردنی نرخی بەنزین خەڵکی ئەو شارۆچکەیە ڕژانە سەر رێگای گشتی سلێمانی و رێگاکە گیرا، بەرپرسێكی پێشمەرگە دەیەوێت تێپەڕێت، بەڵام خۆپیشاندەران ناهێڵن و بارگرژی دروست دەبێت و بەرپرسەکە تەقە دەکات و دوو هاوڵاتی بریندار دەبن.
دواتر خۆپیشاندەران چەک لە بەرپرسەکەو پاسەوانەکانی دەسەنن و ئێستا بارودۆخەکە ئاڵٶزبووە.
هەر پاشنیوەرۆی ئەمرۆ لە شارۆچکەی زەرایەن لەسەر رێگای سلێمانی – گەرمیان بەهۆی خۆپیشاندانەوە دوو هاوڵاتی بە فیشەک برینداربوون و تا ئێستا ژمارەی بریندارەکان بوونەتە چوار هاوڵاتی.