بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی هەرێم نرخی دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دوێنی گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزارو ٦٠٠ دینارە، دوێنێ بەیانی ١٥٧ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٤ هەزارو ٨٠٠ دینارە.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٨ هەزارو ١٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ٥٢٧ دینارە.