لە گەڕەکێکی پارێزگای کەرکوک تەرمی گەنجێک لە ناو بیرێکدا دۆزرایەوە و دوو کەسیش لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای كەركوك لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە" شەوی رابردوو تەرمی گەنجێكیان لە ناو بیرێكدا لە گەڕەكی رەحیم ئاوا دۆزیوەتەوە، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ئەو كەسە لەلایەن دوو برادەری خۆیەوە كوژراوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە" لەسەر دۆسییەكە دوو برادەرەكەی دەستگیركراون و دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە".