سودانی: كابینەی حكومەتی عێراق بەشێك لە كارنامەكەی جێبەجێكردووە


محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كابینەی حكومەتی عێراق بەشێك لە كارنامەكەی جێبەجێكردووە و بەڵێنی چاكسازیشی بە هاوڵاتیانی داوە و بە گرنگی و بەهێزیش دەمێنێتەوە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لە یەكەم رۆژی دیداری سلێمانی لە شاری سلێمانی رایگەیاند 
"كابینەی حكومەتی عێراق بەشێك لە كارنامەكەی جێبەجێكردووە، هەروەها رێككەتن لەسەر پڕۆژە یاسای پڕۆژە یاسای بودجە كراوە، بەلیكتگەیشتنیش لەگەل هەریم یاسای نەوت و گاز دەردەكەین".

سودانی روونیكردەوە، پێویستە عێراق دوور بێت لە شەڕ و دەستوەردانی دەرەكی و نایانەوێت عێراق ببێتە گۆڕەپانی یەكلاییكردنەوەی ململانێكان، جەختیكردەوە كە پشتیوانی لە یەكڕیزی سەركردەكانی كورد دەكەن.
 




AM:11:23:15/03/2023