شارەزایەكی كەشناسی رایدەگەیەنێت، كەشی سبەینێ بە شتی ئاسایی دەبێت و پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە، بەڵام رۆژی یەكشەممە باران دەبێت.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاندوە، سبەینێ شەممە ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و پەڵە ھەور ئەبێت، پلەكانی گەرما بەرێژەی ٤ تا ٥ پلەی سەدی بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرز دەبێتەوە، خێرای با لەسەرخۆ ئەبێت ١٠ - ١٥ كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا لە ئاراستەی باكوری رۆژھەڵاتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بە كەشی رۆژی یەكشەمەش كردووە و وتویەتی، كەشی یەكشەمە لەئەنجامی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەكی نوێ لە دەریای ناوەراستەوە ناسەقامگیر ئەبێتەوە و ھەورە تریشقە و تاوە باران لەناوچە جیاجیاكاندا دەست پێدەكاتەوە لەگەڵ زیادبوونی خێرای با.