بەندكراوێکی سیاسی كورد لە ئێران لەسێدارە درا

بەرەبڤەیانی ئەمڕۆ هەینی بەندکراوێکی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێ لە سێدارەدرا. 

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی سزای لە سێدارەدانی محەیەدین ئیبراهیمی بەندكراوی سیاسی كوردی تەمەن (٤٣) ساڵ  بەنهێنی لە زیندانی ناوەندی ورمێ جێبەجێ كرا.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسێدارەدانی ئەو بەندكراوە سیاسییە كوردە، لە کاتێکدا جێبەجێکراوە کە لە كاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا، فەرماندار و سەرۆکی شارەوانی شنۆ پەیوەندییان بە بنەماڵەی ناوبراوەوە كردوە و پێیان ڕاگەیاندون کە سزای سێدارەی محیەدین ئیبراهیمی راگیراوە و بنەماڵەکەی لە ورمێوە بۆ شنۆ گەڕابونەوە، بەڵام سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پەیوەندیی بە بنەماڵەكەیەوە كراوە کە بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەیان سەردانی زیندانی ورمێ بکەن.

ئەوەش حەوتەم بەندكراوی كوردە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە زیندانی ورمێ لەلایەن دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە سێدارە دەدرێت.



PM:06:05:17/03/2023