دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢١ ی ئازار هاوڵاتییەکی تەمەن ٦٨ ساڵە کە بەلەموانە لە ئاوی زێی بچووکدا خنکا.
پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند " هاوڵاتییەک بەناوی ( م . ع . ر ) ڕەگەزی نێر، لەدایک بووی ساڵی ١٩٥٥ دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین پیشەی کاسب، دوای ئەوەی لە کەڵەک کەوتووەتە خوارەوە بۆناو زێی بچوک خنکاوە".
پۆلیس لە زاری کەسوکارەکەیەوە ئاشکرای کردووە " ئەو هاوڵاتیە چەند ساڵێکە لەڕێگەی کەڵەک خەڵکی لە زێی بچوک دەپەڕێنێتەوە بۆ گوندی (بێخرێ) کە دەکەوێتە سنوری ناحیەی بنگرد".
کەسوکارەکەی ئەوەشیان خستۆتەڕوو، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەسەر کەڵەکەکەیەوە بەربۆتەوە ناو زێی بچوک و لە ئەنجامدا خنکاوە، لەسەر ڕووداوەکەش پۆلیسی دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە.