به‌غدا سلفه‌یه‌ك بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌نێرێت
به‌غدا به دیاریكردنی له‌سه‌دا 17ی بودجه‌ی هه‌رێم ڕازیبووه‌و تا ده‌گه‌نه رێككه‌وتنی یه‌كجاریش سولفه‌یه‌ك بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌نێرێت.
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یاند: "به‌غدا به دیاریكردنی له‌سه‌دا 17ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕازیبووه".
وتیشی: "ئه‌و پرسه له رێكه‌وتنه دوو قۆڵییه‌كانی شاندی دانوستانكاری كورد‌و هاوپه‌یمانی شیعه‌كان جێگیركراوه".
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید كه لێدوانی بۆ كه‌ناڵی په‌یام داوه،ده‌ڵێ: "به‌ڵام به‌غدا ئه‌و له‌سه‌دا 17یه نانێرێت تا ئه‌وكاته‌ی هه‌ردوولا له‌سه‌ر پرسی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌گه‌نه رێكه‌وتنی یه‌كجاری".
هه‌ربۆیه به‌پێویستیزانی كورد ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بكات له‌پێناو گه‌یشتن به ڕێكه‌وتن‌و زانیاری له‌سه‌ر بڕی هه‌نارده‌كراوی نه‌وت‌و داهاته‌كه‌ی بداته به‌غدا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵه‌كه، تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ولێرو به‌غدا له‌سه‌ر پرسی نه‌وت ده‌گه‌نه رێكه‌وتن، حكومه‌تی به‌غدا سلفه‌یه‌ك ده‌داته هه‌رێمی كوردستان بۆ پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی.
بڕیاریشه ناردنی ئه‌و سلفه‌یه له مانگێك زیاتر نه‌خایه‌نێت، دواتریش لیژنه‌ی هاوبه‌شی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا بۆ دانوستان له‌سه‌ر كێشه‌ی نه‌وت، ده‌ست به‌كاره‌كانی بكاته‌وه، به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ڕێكه‌وتن‌و كۆتاییهێنان به‌ناكۆكییه‌كانی نێوانیان.
PM:07:43:03/09/2014