نرخی ئێستای دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێم

ئەمشەو نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا هات. 

لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بە ١٥٥ هەزار و ٧٠٠ دینارە. لە بۆرسەی بەغداد بە ١٥٥ هەزار و ٩٠٠ دینارە.

بەیانی ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی كوردستان، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزار و ٣٥٠ دینار بوو، هەروەها لە بەغداش بە ١٥٦ هەزار و ١٠٠ دینار بوو. 

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بۆ فرۆشتن و کڕینی دۆلاری ئەمریکی بڕی ٢٦١ ملیۆن و ٦٦٠ هەزار و ٥٧٣ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە زۆربەی فرۆشی دۆلار بەشێوەی (حەواڵە) بە ١٩٨ ملیۆن و ٨٦٠ هەزار و ٥٧٣ دۆلار بووە، لە کاتێکدا بڕی ٦٢ ملیۆن ٨٠٠ هەزار دۆلاری لە شێوەی فرۆشتنی کاش بووە. 



PM:09:26:23/03/2023