لە قەزای كه‌لار گه‌نجێك به چه‌قۆ برینداركرا، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شیه‌وه ره‌وانه‌ی سلێمانی كرا.
رزگار له‌تیف جێگری به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" شه‌وی رابردوو گه‌نجێك به برینداری گه‌یه‌ندرایه نهخۆشخانەکەمان كه به چه‌قۆ بریندار كرابوو".
راشیگه‌یاند كه برینداره‌كه هه‌موو كارێكی پێویستی بۆ كرا، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ره‌وانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كرا.
تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانی سنورەکە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیان دەربارەی هۆکاری ڕووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە.