نرخی ئێستای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم و بەغداد

کەمێک پێش ئێستا نرخی دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان و بەغداد گۆڕانکاری بەسەردا هات. 

لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە سلێمانی ١٥٥ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ بە ١٥٤ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو. 

هەروەها لە هەولێر ١٠٠ بە ١٥٥ هەزار دینارە، بەیانی ئەمڕۆ ١٥٤ هەزار و ٩٠٠ دینار بوو، لە بەغدای پایتەختی عێراقیش ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٤ هەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە پارێزگای کەرکوکیش بە ١٥٥ هەزار و ٣٥٠ دینارە. 

تائێستا نرخی دۆلار نەگەیشتووەتە ئەو نرخە فەرمییەی کە بانکی ناوەندی و حکومەتی عێراق بڕیارداوە هەر ١٠٠ دۆلارێکی ئەمریکی بە ١٣٢ هەزار دینار مامەڵەی پێوەبکرێت. 



PM:01:33:26/03/2023