ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕی سەرەکی بۆرسەی بەغدا و هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٥ هەزار و ٤٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا، بەیانی ئەمڕۆش بە ١٥٤ هەزار و ٥٠٠ دینار پێوەدەکرا.
هەروەها لە هەولێریش لە کاتی داخستنی بازاڕی بۆرسەدا نرخی فرۆشتنی هەر ١٠٠ دۆلارێک گەیشتە ١٥٥ هەزار دینار، نرخی کڕینیش بە ١٥٥ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک.
هاوکات لە بەغداش بە ١٥٥ هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو داخران، لە کاتێکدا نرخی ئەم بەیانییە بە ١٥٤ هەزار و ٢٠٠ دینار بوو بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک.
ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بۆ فرۆشتن و کڕینی دۆلاری ئەمریکی بڕی ٢٠٢ ملیۆن و ١٣٤ هەزار و ٧١٥ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە زۆربەی فرۆشی دۆلار بەشێوەی (حەواڵە) بە ١٤١ ملیۆن و ٥٣٤ هەزار و ٧١٥ دۆلار بووە، لە کاتێکدا بڕی ٦٠ ملیۆن ٦٠٠ هەزار دۆلاری لە شێوەی فرۆشتنی کاش بووە.