بەهۆی بارانبارینەوە دوو پارێزگا پشوویان راگەیاند


بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە پارێزگاكانی زیقار و ئەنبار رایدەگەیەنن، بەهۆی دۆخی كەشوهەواوە سبەینێ لەسەرجەم قوتابخانەكان و دامودەزگا فەرمییەكان دەوام رادەگیرێت.

عەلی فەرحان دلێمی، پارێزگاری ئەنبار لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، بەهۆی دۆخی كەشوهەواوە سبەینێ لە سەرجەم قوتابخانە و دامودەزگا فەرمییە حكومەییەكان دەوام نابێت.

هەروەها محەمەد هادی غەزی، پارێزگاری زیقار بڵاویكردەوە، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكانی حكومەت سبەینێ بەهۆی كەشوهەوا و بارینی باران و دروستبوونی گەردەلول و هەورەبروسكەوە دەوام ناكرێت.




PM:09:15:26/03/2023