فەتوا رێژەی زەكات و سەرفیترە و فیدیەی دیاریكرد


ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەكێتی زانایانی ئاینی كوردستان رێژەی زەكات و سەرفیترە و فیدیەی دیاریكرد.

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەراگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، بڕیارەكە بە رەچاوكردنی بنەماكانی شەریعەت و رێساكانی فیقهی ئیسلامی و بەراوردكردنی بۆچوونی گەورە زانایان و لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستای كۆمەڵگە و موسڵمانان دراوە.

ئەنجومەنی باڵای فەتوا رێژەی زەكات و سەرفیترەی بەمجۆرە دیاریكردووە (یەكەم: ڕێژەی سەرفیترە بۆ هەر كەسێك لە ئەمساڵدا بەلایەنی كەم سێ هەزار و ٥٠٠ دینار دەبێت، دووەم: ئەندازەی فیدیەی به ‌ڕۆژوونەبوون بۆ هەر رۆژێك سێ هەزار و ٥٠٠ دینار دەبێت). 

سێیەم خاڵیش (ئەندازەی ئەو پارەیەی زەكاتی تیادا واجب دەبێت (نیصابی زەكات) بریتییە لە حەوت ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دینار، واتە: هەركەسێك (حەوت ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دیناری عێڕاقی) هەبێت و ساڵی بەسەردا سوڕابێتەوە، واجبە بۆ هەر ملیۆنێك بیست و پێنج هەزار دیناری عێڕاقی بەزەكات بدات بە هەژار و كەم دەرامەتان).




PM:05:45:27/03/2023