نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم ڕووی لە دابەزین کرد

بەیانی ئەمڕۆ دوای کردنەوەی بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات و ڕووی لە دابەزین کرد. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

-نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزار و ٩٠٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٥٥ هەزار و ٦٥٠ دینار بوو.

-نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٥ هەزار و ٧٠٠ دینارە، دوێنێ بە ١٦٦ هەزار و ١٥٠ دینار بوو.

-نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٦ هەزار و ٢٥٠ دینارە، دوێنێ بە ١٨٦ هەزار و ٣٥٠ دینار بوو.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

-نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٨ هەزار و ٥٠ دینارە، دوێنێ بە ٨ هەزار و ١٠٠ دینار بوو.

-نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ٩٨ دینارە، دوێنێ بە ٣ هەزار و ١٧٥ دینار بوو.



AM:10:28:28/03/2023