نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم و بەغداد گۆڕانکاری بەسەردا هات

کەمێک پێش ئێستا نرخی دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان و بەغداد گۆڕانکاری بەسەردا هات. 

لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە سلێمانی ١٥٥ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ بە ١٥٤ هەزار و ٩٠٠ دینار بوو. 

هەروەها لە هەولێر ١٠٠ بە ١٥٥ هەزار دینارە، هاوکات لە پارێزگای دهۆک ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٥ هەزار و ١٠٠ دینارە، لە بەغدای پایتەختی عێراقیش ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٤ هەزار و ٥٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

بەیانی ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢٣٠ ملیۆن و ٣ هەزار و ١٦٢ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە زۆربەی فرۆشی دۆلار بەشێوەی (حەواڵە) بە ١٧٨ ملیۆن و ٤٠٣ هەزار و ١٦٢ دۆلار بوو، هەروەها بڕی ٥١ ملیۆن ٦٠٠ هەزار دۆلاریشی لە شێوەی فرۆشتنی کاش بوو. 



PM:01:16:28/03/2023