دوو پهرلهمانتاری گۆڕان خوازیارن بزوتنهوهكهیان له حكومهت بكشێتهوه
دوو ئەندامی پهرلهمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان خوازیارن بزوتنهوهكهیان له حكومهت بكشێتهوه.
شێركۆ حهمه ئهمین پهرلهمانتاری بزوتنهوهی گۆڕان له لاپهڕهی تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك پۆستێكی بڵاوكردۆتهوه تێدا داوا له بزوتنهوهی گۆڕان تا زوو له حكومهت بكشێتهوه درهنگه.
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان دەنوسێت: "لە سەرەتای دەسپێکردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی 21-9-2013 وە بزوتنەوەی گۆڕان بە دروشمی بەرەو دەسەڵات دەستیپێکرد و توانی پارێزگاری لە ژمارەی کورسیەکانی بکات و یەکێتی پاشەکشەیەکی بەرچاوی کرد و گۆڕان بووە هێزی دووەم لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان. هەرچەندە وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان زۆر نزیک بوو بەڵام گۆڕان بڕیاری خۆی دابوو بۆ وەدیهێنانی دروشمی سەرەکی هەڵبژاردن و لە ژێر فشاری دەنگدەرە سزادراوەکانیدا بچێتە دەسەڵات و بە یەک رۆژ پێش وادەی هەڵبژاردنی 30-4-2014 پۆستی سەرۆکی پهرلەمانی وەرگرت، ئەمە خۆی لە خۆیدا گورزێکی گورچکبڕبوو لە گۆڕان و دەنگەکانی درا، لە کاتێکدا ئەتوانرا ئەم پڕۆسەیە بخرێتە دوای هەڵبژاردنەکانی 30-4-2014 جگە لە زیان سودێکی بۆ گۆڕان نەبوو لەبەرامبەردا یەکێتی دورە پەرێز بوو لە بەشداری لە دەستەی سەرۆکایەتی پارلەمان و جۆرە نمایشێکی ئۆپۆزسیۆنی دەکرد و گۆڕانی بە هاوپەیمانی پارتی بە خەڵک ناساند و خۆی کردە فریشتە و رێکەوتنی پارتی و گۆڕان کە تەنها بۆ پێکهێنانی حکومەت بوو گەورە کردوو وەک رێکەوتنی ستراتیجی وێنا کرد و ئەمەش کاریگەری بەرچاوی هەبوو لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 30-4-2014".
هەروەها دەڵێت "ماوەی چەند مانگێکە گۆڕان تەنها بە 4 وەزیر و سەرۆکی پارلەمان بەشداری لە حکومەت کردووە و جگە لەم چەند پۆستە و حاشەیەی دەوریان نەیانتوانیوە پۆستی بەڕێوەبەری فەرمانگەیەک، بەڕێوبەری ناحیەیەک، قائیمقامێک، بەڕێوەبەرێکی گشتی، جێگر وەزیرێک وەربگرن لە کاتێکدا سەدان کادری بەتوانا و هەڵسوڕاو و هەواداری بزوتنەوەی گۆڕان و دەرەوەی گۆڕان بە تایبەت سزادراوەکان بە هیوای وەرگرتنی پۆستی ناو حکومەتن بە نیازی جێبەجێکردنی بەرنامەکانی گۆڕانن بۆ چاکسازی ریشەیی و مافی خۆشیانە کە پۆستیان هەبێت و هەرێم لەم دوو جەمسەریە دەربهێنن".
لەنوسینەكەی شێركۆ حەمە ئەمین كە لەكۆتاییدا عومەر عینایەت، پەرلەمانتاری گۆڕان واژۆی لەسەر كردوە، هاتووە: "بە مەبەستی لاوازکردنی بزوتنەوەی گۆڕان و دورخستنەوەی لایەنگرانی لە بزوتنەوەکە پارتی و یەکێتی ئاستەنگ لە دوای ئاستنەنگ دەخنە بەردەم بەشداریکردنی لایەنگرانی گۆڕان بە پێی شایستەی هەڵبژاردن لە پۆستە ئیداری و سەربازیەکاندا و سەرباری بەشداری گۆڕان هێشتا ئیدارەی حکومەتی هەرێم وەک پێش پێکهێنانی حکومەتی بنکە فراوان وایە و گۆڕان جگە لەو چەند پۆستە، شوێن پەنجەی بە گۆڕانکاری و چاکسازی لە حکومەتدا نیە و ئیدارەی زۆنی سەوز و زەرد بەردەوامە".
PM:05:23:04/09/2014