بانكی ناوەندی عێراق بڕێكی زۆر دۆلاری خستە بازاڕەوە


بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ زیاتر لە ٢٣٦ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە لەوەش زیاتر لە ١٨٩ ملیۆن بەشێوەی حەواڵە.

بانكی ناوەندی عێراق لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ بڕی ٢٣٦ ملیۆن و ٦٤٩ هەزار و ٧٥ دۆلاریان خستۆتە بازاڕەوە، لەوەش بڕی ١٨٩ ملیۆن و ٦٩٩ هەزار و ٧٥  دۆلار بەشێوەی  حەواڵە و بڕی ٤٦ ملیۆن و ٩٥٠ هەزار دۆلاریش بەشێوەی نەقد.

ئەوەش لە كاتێكدایە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەكانی كوردستان بە نزیكەی ١٥٠ هەزار دینار بوو.




AM:11:47:02/04/2023