ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕی سەرەکی بۆرسەی بەغدا و هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی سلێمانی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا، بەیانی ئەمڕۆش بە ١٥٠ هەزار و ٣٠٠ دینار پێوەدەکرا.
هەروەها لە هەولێریش لە کاتی داخستنی بازاڕی بۆرسەدا نرخی فرۆشتنی هەر ١٠٠ دۆلارێک گەیشتە ١٤٩ هەزار و ٦٠٠ دینار، نرخی کڕینیش بە ١٤٩ هەزار دینار بوو بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک.
هاوکات لە بەغداش بە ١٤٩ هەزار دیناری عێراقی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو داخران، لە کاتێکدا نرخی ئەم بەیانییە بە ١٤٩ هەزار و ٩٠٠ دینار بوو بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک.