بانكی ناوەندی عێراق زۆرترین دۆلاری خستە بازاڕەوە


بانكی ناوەندی عێراق بڕی ٢٧١ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و زۆرترینیشی بەشێوەی حەواڵەیە.

بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، ٢٧١ ملیۆن و ٩٣٣ هەزار و ٣٢٤ دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، لەوەش ٢٣٤ ملیۆن و ٢٣٣ هەزار و ٣٢٤ دۆلار بەشێوەی حەواڵە و ٣٧ ملیۆن و ٧٠٠ هەزاریش بەشێوەی نەقد.

لەماوەی چەند مانگی رابردوودا ئەوە یەكەمجارە بانكی ناوەندی ئەو بڕە زۆرە دۆلار بخاتە بازاڕەكانی عێراقەوە.




AM:11:29:05/04/2023