جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگەی سه‌رۆك وه‌زیرانی (ماوە بۆ درێژکراوە) ڕایگەیاند "هەموو مووچەخۆران بەیەک ڕۆژ مووچەکانیان وەر دەگرن".
عه‌زیز ئه‌حمه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگەی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بە میدیای پارتی ڕایگەیاند"بەپێی ئامانجی پڕۆژەی (هەژماری من)، دوای تەواوبوونی پڕۆژەكە، هەموو وەزارەت و فەرمانگەكانی حكوومەت و مووچەخۆران بە یەك ڕۆژ مووچەیان وەردەگرن و كێشەی دابەشکردنی مووچە نامێنێت.
پێشتر مەڕوان ئازۆز ئەحمەد، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی (هەژماری من) لە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوە کرد:فەرمانبەرانی كەرتی گشتی، بە فەرمانبەری ئاسایی و خانەنشینان و هێزە ئەمنییەکان و سەربازییەكانەوە، بە شێوەیەكی گونجاو لە ڕێگەی ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) دەتوانن سوود وەربگرن.
باسی لەوەشکرد، بە نیازین لەگەڵ بانكەكان، هەزار بنكەی راكێشانی پارە لە تەواوی هەرێمی كوردستان دابنرێن و فەرمانبەران لەو شوێنانە دەتوانن پارەی خۆیان ڕابكێشن و پێویست بە نۆرەگرتن ناكات.