هێزی پێشمەرگە لە خازر لە پێشڕەویدایە

بەیانی ئەمرۆ ٥ ی ئەیلول هێزی پێشمەرگە بە پاڵپشتی فرۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا لە قۆڵی خازرەوە هێرشی کردە سەر داعش و چەندین بەرزایی لە شارۆچکەی بەرتەلەی نزیک موسڵ کۆنترٶلکرد.

سەرچێ‌وەیەک لە ‌هێزی پێشمەرگە لە ناوچەی خازر بە سپی میدیای راگەیاند بەیانی ئەمرۆ کاژمێر ٥ ی بەیانی هێزی پێشمەرگە دەستی بە پێشڕەوی کرد لە قوڵی خازرو توانی بەرزاییەکانی زەردەک و چەندنین گوند کۆنترٶڵ بکەن.

سەرچێ‌وەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە چەکدارانی داعش چەندین کوژراوی هەیە وچەندین ئۆتۆمیلیان بەسوتاوی لە مەیدانی شەڕەکە جێهێشتووە. 




AM:11:15:05/09/2014