ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە ٩ ی ئازار لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بە شێوەیەک دابەزی کە چەند ساڵێکە نرخی لەو شێوەیە نزمی بەخۆیەوە نەبینیووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار دابەزی بۆ ١٤٤ هەزار و ٦٠٠ دینار، لە کاتێکدا بەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار دینار بوو.
لەهەفتەی پێشووە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەشێوەیەکی بەرچاو لە دابەزیندایە، بەلآم تا ئێستا زۆری ماوە بگات بەو نرخەی کە بانکی ناوەندی دیناوە کە هەر ١٠٠ دۆلار بە ١٣١ هەزار دینار بێت.
ئەمڕۆ یەک شەممە ٩ نیسان بانکی ناوەندی عێراق بۆ فرۆشتن و کڕینی دۆلاری ئەمریکی بڕی ٢٨١ ملیۆن و ٨٨٩ هەزار و ٢٩ دۆلاری خستە بازاڕەوە.
زۆربەی فرۆشی دۆلار بەشێوەی (حەواڵە) بە ٢٣٩ ملیۆن و ٨٨٩ هەزار و ٢٩ دۆلار بووە، لە کاتێکدا بڕی ٤٢ ملیۆن دۆلاری لە شێوەی فرۆشتنی کاش بووە.