زانكۆی چەرموو لە قەزای چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، لەسەر راسپاردەی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سبەینێی كردە پشوو.
زانكۆی چەرموو لە قەزای چەمچەماڵ لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانەی رووی لە ناوچەكەیان كردووە و لەپێناو پاراستنی گیانی خوێندكاران و فەرمانبەران و مامۆستایان، ئەنجومەنی زانكۆكەیان بڕیاریدا سبەینێ رۆژی چوارشەممە بكاتە پشوو.
پێشتریش وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیند، بۆ پشووی سبەینێ بەهۆی شەپۆلی بارانبارین دەسەڵات بە سەرۆكی زانكۆكان دراوە بۆ راگەیاندنی پشوو.