ئەمڕۆ رۆژێكی مێژوویی بوو بۆ شاری هەولێر


ئەمڕۆ ١٠٠ ساڵ بەسەر دەستبەكاربوونی یەكەم پارێزگاری هەولێر تێپەڕی كە بە (موتەسەریف)ی ئەو شارە ناسراو بووە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بڵاویكردەوە، ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر و لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆ ئەحمەد عوسمان وەك یەكەم پارێزگاری شاری هەولێر دەستبەكار بووە كە ئەوكات بە (موتەسەریف) ناسرابوو.

خۆشناو رونیكردۆتەوە، هەر بۆ ئەو مەبەستەش ئەمرۆ خانەوادەی یەكەم موتەسەریفیان بەسەركردەوە.




PM:08:01:12/04/2023