گۆڕانكاری لە شەپۆلە بارانەكە روودەدات و زانیاری نوێ بڵاوكرایەوە


شارەزایەكی كەشناسی رایدەگەیەنێت، بەرە ھەوایەكی سارد لە رۆژئاوای عێراقەوە گەیشتە ناوچەكە وردە وردە كۆتایی بە ناسەقامگیری بەرگەھەوا دەهێنێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاندووە، بەرە ھەوایەكی سارد لە رۆژئاوای عێراقەوە گەیشتە ناوچەكە وردە وردە كۆتایی بە ناسەقامگیری بەرگەھەوا لە رۆژئاوای ھەرێمەوە دەھێنێت و ئێستا پاڵدەنێت بەو گەرمی و شێی ماوە لەسەر بەشەكانی رۆژھەڵاتی ھەرێم و عێراق.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، بۆیە تا ئەو شەپۆە تێپەر دەبێت باران و بروسكە لەناوچەكانی رۆژھەلات بەردەوام دەبێت لە درەنگی شەو بەتەواوی شێ و گەرمیە دوور دەخاتەوە و تا رۆژی شەمە ئەم بارستە ساردە ئەمێنێتەوە كەش زیاتر سارد دەبێت.

هەروەها روونیكردۆتەوە، لەگەڵ ئەم بارستەدا بارانی مامناوەند و پچر پچر لەسبەیەوە تا ئێوارەی ھەینی بەردەوامی ئەبێت كاتەكانی دوای نیوەرۆ و بۆ ئێوارەش لەم دوو رۆژەدا بەھۆی گەرمبوونەوە ھەندێ ھەور ئەكتیڤ ئەبێتەوە بۆ كەڵەكە و بروسكە تاوە باران.  




PM:08:30:12/04/2023