بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی پێشبینی دەکات ئەمڕۆ و سبەی بەرێژەیەکی کەمتر بارانببارێت، هەروەها رێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی راگەیاند.
کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو:
ئەمڕۆ پێنج شەممە :
کەش، کاریگەری ئەو شەپۆڵە باران بارینەی ڕووی لە ناوچەکەمان کردووە لاواز دەبێت . ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و باران بارینی مامناوەند لە کاتی جیاجیا دەبارێت , لە ناوچە شاخاوییەکان ئاستی دابارین زیاترە و هەندێک کات تەزرە و لێزمە باران دەبێت .
پلەکانی گەرما، نزم دەبێتەوە بە نزیکەی ١-٣ پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ .
خێرای با، لەسەر خۆ - مام ناوەند دەبێت ١٠-٢٥ کم/ک
ئاراستەی با، باشووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین، لە نێوان ( ٧-٩) کم دەبێت
سبەی هەینی:
کەش، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری کەمێک باران بارین هەیە.
پلەکانی گەرما، بە نزیکەی ٢ تـــا ٣ پلە بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ .
خێرای با، لەسەر خۆ - مام ناوەند دەبێت ١٠-٢٠ کم/ک .
ئاراستەی با، ئاراستە گۆڕاو دەبێت.
مەودای بینین، لە نێوان (٨-١٠ ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر:٢٠ پلەی سیلیزی
سلێمانی:١٩ پلەی سیلیزی
دهۆک:١٨ پلەی سیلیزی
کەرکوک: ٢١ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:٢٠پلەی سیلیزی
زاخۆ:١٩ لەی سیلیزی
سۆران:١٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٥ پلەی سیلیزی
رێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردوو: