پێشمەرگە لەنزیک خورماتوو لە شوێنی حەوانەی بارەگایەکی داعش جلوبەرگی ژنانی ئێزیدی بەجلی ژێرەوەشیان دۆزرایەوە.
مەلا کەریم شوکر لێپرسراوی بازنەی حەمرینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سپی میدیای راگەیاند کە لەبارەگای غەسالەکەی داعش لە شوێنی حەوانەوەیان کە دەکەوێتە ١٠ کم خوار شاری خورماتووە، جلی ژنانی ئێزیدی دۆزرایەوە.
ناوبراو وتی" جگە لە سەرپۆش و جلی تریان کە جلی ئافرەتانی ئێزیدی دەکرد جلی ژێرەوەی ئافرەتیش لەو بارەگایەی داعش دۆزرایەوە کە چوار رۆژ لەمەوبەر پێشمەرگە کۆنترۆڵی ئەو ناوچانەو ئەو بارەگایانەی کرد بوو".
دوێنێ هێزی پیشمەرگە لەدەڤەری خورماتوو کێوماڵی ناوچەکەو بارەگاکانی داعشیان دەکرد کە لەم شەڕانەی دوایدا تێکشکان و جێیان هێشت، لەنێو یەکێک لەو بارەگایانەدا ئەو جلوبەرگانە دۆزرانەوە کە بەبۆچوونی بەرپرسی بازنەی حەمرینی یەکێتی ئەگەری زۆرە جلی ئەو ئافرەتانە بن کە داعش لە ناوچەکانی شەنگالەوە، ئەم ئافرەتانەیان بە زەواجی نیکاح داوە بە چەکدارەکانی خۆیان.