داوای لابردنی پەرلەمانتار سۆران عومەر دەكرێت
سۆران عومەر
یەكێتی نوسەرانی كورد لقی سلێمانی لە یاداشتێكدا داوا لە سەرۆكایەتی پەرلەمانو حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات بەرپرسیارێتی سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە سۆران عومەر وەربگیرێتەوە.
لە یاداشتەكەدا هاتووە "لەم کاتەدا کە ھێرشی دڕندانەی دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی (داعش) بە ھەموو شێوەیەک دژ بە بەھا مرۆڤایەتییەکان دەکرێتە سەر گەلی کوردستان و دەستکەوتەکانی، لە کاتێکدا کارەساتی شنگال و دەوروبەری، ویژدانی مرۆڤایەتی بزواندووە و لە ھەموو لایەکی جیھانەوە پشتیوانی ماددی و مەعنەوی و مرۆیی بۆ لێقەوماوان و قوربانیانی دەستی ئەم تیرۆریستە جیھانییانە دەکرێت، سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان (سۆران عومەر) پاڵپشتی خۆی بۆ راگەیەنراوێکی (دڵشاد گەرمیانی) دەردەبڕێت کە راگەیەنراوەکە ھاوسۆزییەکی تەواوە بۆ ئەو بزووتنەوە تیرۆریستە".
جێی باسە لە ئێستادا لە رێگەی فۆڕمێکەوە واژووی نووسەران و ڕۆشنبیران بۆ ئەو پاڵپشتی ئەو یاداشتە کۆدەکرێتەوە.
AM:11:37:06/09/2014