عێراق بەنیازە گۆڕانكاری لە بەشە خۆراكێكی گرنگدا بكات


عێراق وەك ئەزموون، بەنیازە لەمەودوا لە بری ئاردی بەشە خۆراكی هاوڵاتییان، سەموون دابەش بكات و ئەوەش ئارەزوومەندانەیە.

وەزارەتی بازرگانی عێراق لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند، لە چەند ناوچەیەكی بەغدا وەك ئەزموونێك بەشێوەی ئارەزوومەندانە لە جیاتی ئارد، سەمون بەسەر هاوڵاتییاندا دابەش دەكرێت، ئامانجیش لێی سوود وەرگرتنی هاوڵاتیانە، چونكە بەشێكی زۆری هاوڵاتییان ئەو بەشە ئاردەی كە وەری دەگرن دەیفرۆشنەوە بە بریكارە خۆراكییەكان بە نرخێكی كەمتر.

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە، ئێستا لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكرێت و ئەو ئەنجامە ئەرێنییانەی بەدەستی دەهێنێت پەیوەندیدارە بە بەرژەوەندی هاوڵاتییانەوە دەخرێتەڕوو بۆ لێكۆڵینەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوەندی وەزارەت و كۆمپانیای پەیوەندیدار.




PM:07:37:13/04/2023