بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لەلایەن چەند کەسێکی چەكدارەوە پارێزەرێك لە پارێزگای هەولێر ڕفێندرا و بە توندی ئەشكەنجە درا.
بەپێی هەواڵێکی کەناڵی ئێن ئاڕ تى، ئەو پارێزەرەى ڕفێندراوه ناوی (م.ی)ەو تەمەنی ٥٢ ساڵە و به‌ره‌به‌یانی ئەمڕۆ له شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن چوار چه‌کدارەوە ڕفێندراوه.
ئاماژەی بەوەشکردووە" پاش لێدانێکی زۆر دەم و ددانی پارێزه‌كه شکێندراوه و سه‌ریان تاشیووە و لە نزیک ماڵەکەی خۆیدا دایانناوە و ئێستاش ئەو پارێزەرە لە ژێر چاودێری پزیشکدایە".