كورد بە بڕیاریكی نێودەوڵەتی دڵخۆشە

حكومەتی هەریمی كوردستان بە بڕیاریكی نێودەوڵەتی دڵخۆشە كە هاوپەیمانیتی دژی داعش رادەگەیەنن
حكومەتی هەریمی كوردستان لەرێگەی بەیاننامەیەكەوە خۆشحاڵی خۆی بەبڕیاریكی نێودەوڵەتی دەربڕی كە بەسەركردایەتی ئەمریكا و بەپاڵپشتی ناتۆ دەركراوە بۆ دروستكردنی هاوپەیمانیەك دژی داعش، حكومەتی هەریم داواكارە ئەو هاوپەیمانیەتە بەرجەستەبكرێت بە زوترین كات.
لەلایەكی ترەوە نیچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەریمی كوردستان لەمیانی پێشوازیكردنی لە باڵوێزی كەنەدا لە عێراق دڵخۆشی خۆی بە هاوكاری نێودەوڵەتی دەربڕی بۆ پێشمەرگەو هیوای خواست ئەو هاوكاریە بەردەوامبێت.




PM:06:32:06/09/2014