له‌پێشڕه‌وی رۆژی 5 ئه‌یلول هێزی پێشمه‌رگه‌دا له ناوچه‌ی خازر که تیایدا شاخی زه‌رده‌ک کۆنترۆڵکرا، له‌شاخی به‌عشیقه پێشمه‌رگه وه‌زعێکی دژواری هه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له هێزی پێشمه‌رگه‌وه به سپی میدیای راگه‌یاند له هێرشی رۆژی 5 ی ئه‌یلول به‌ره‌به‌یانی له‌ناوچه‌ی خازر هێزی پێشمه‌رگه له دوو قۆڵه‌وه هێرشی کردووه، له قۆڵێکیانه‌وه که شاخی زه‌رده‌که پێشمه‌رگه کۆنترۆڵی شاخه‌که‌ی کرد، به‌ڵام " دوو شه‌هیدی هه‌یه".
به‌پێی سه‌رچێ‌وه‌که‌ی سپی له‌قۆڵی شاخی به‌عشیقه پێشمه‌رگه له‌پێشڕه‌ویه‌که‌یاندا ده‌که‌ونه که‌مینه‌وه‌و له شه‌ڕێکی قورس‌دا "5 پێشمه‌رگه شه‌هید ده‌بن، له‌و قۆڵه‌وه پێشمه‌رگه پاشکه‌شه ده‌کات و تا ئێستا ته‌رمی پێشمه‌رگه‌کان له ده‌ستی چه‌کدارانی داعشدایه".
به‌پێ سه‌رچێ‌وه‌که‌ی سپی یه‌کێک له شه‌هیده‌کان کادیرێکی پێشکه‌وتووی یه‌كێتی نیشتمانی کوردستانه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه تا ئێستا نه شارۆچکه‌ی به‌عشیقه ، نه شارۆچکه‌ی به‌رته‌له نه‌کوتوونه‌ته ده‌ست هێزی پێشمه‌رگه.