كۆبوونەوەیەكی گرنگ سەبارەت بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بەڕێوە دەچێت


ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی كوردستان (ماوە درێژكراوە) و كۆمپانیاكانی نەوت كۆدەبنەوە و دەستپێكردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم تاوتوێ دەكەن.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە لە كۆبونەوەكەدا سەرنج دەخرێتە سەر ئامادەكارییەكان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردن، مەرج و رێساكانی نرخی فرۆشتنی نەوتی خاو لە رێگەی سۆمۆوە، میكانیزمی پێشنیازكراو بۆ دانەوەی قەرزەكانی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی نەوت و پشكیان لە فرۆشی هەناردەی نەوت لە داهاتوودا.

ئەو كۆبوونەوەیەش لەكاتێكدایە، سێ ھەفتەیە ھەناردەكردنی نەوتی ھەرێمی كوردستان لە رێگەی بۆری نەوتی جەیھانەوە بۆ توركیا راگیراوە، سەرباری رێككەوتنی ھەرێم و بەغدادیش بەڵام تائێستا ھەناردەكردنی نەوت دەستی پێنەكردۆتەوە.





AM:11:33:18/04/2023